مەکتەبی سیاسی بۆ سابیئەی مەندائی: جەژنی (دەهوارەبا)تان پیرۆزبێت

کوردستان
20:03 - 2025-07-15


مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی سابیئەی مەندائی(دەهوارەبا)، پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی سابیئەی مەندائی(دەهوارەبا)،  پیرۆزباییەکی گەرم  لە خوشک و برایانی  سابیئەی مەندائی لە عێراق و جیهان دەکەین ، هیوادارین  وەک پێکهاتەکەیەکی ڕەسەن و خاوەن مافی ئەم وڵاتە ، وەک هەمیشە گشت بۆنەو سروتە ئایینییەکانیان بە شادی  و سەربەرزی بکەنەوە. 
جارێکی تر پیرۆزە

مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP