ئەلۆنسۆ لە هێڵى بەرگرى باڵى چەپ کێ دەفرۆشێت

وەرزش
13:37 - 2025-07-16

بەرگریکارانى ئێستا یانەى ریاڵ مەدرید  هێندە زۆرن ، ئیدارەى یانەکە ناچارە بیر لە فرۆشتنى بەرگریکارەکانى بکاتەوە ، ئەمەش دوای ئەوە سەریهەڵداوە کە ریاڵ مەدرید بەبەهاى 50 ملیۆن یۆرۆ کارێراسى پەلکێشى ریزی یانەکەى کردو بووە دووەم گرانترین بۆندى مێژووى یانەکە کە لەگەڵ یاریزانانى هێڵى بەرگرى واژۆى کردوە، بەهاتنى کارێراس ئێستا دوو بەرگریکارى دیکە لە یانەى ریاڵ مەدرید پێگەکەیان لەمەترسیدایە ئەوانیش هەر یەکە لە فێرلاند مێندى و فران گارسیایە ، ریاڵ مەدرید 50 ملیۆن یۆرى بەخشى بێت بە یاریزانێک بێ دوو دڵى لە پێگەى سەرەکى یارى دەکات و هەردوو یاریزانەکەى دیکە یەدەک دەبن ، یانەى شاهانە پێى باشە هەردوو یاریزانەکە بفرۆشێت یان بەخێرایی لە یەکێکیان رزگارى بێت .
مێندى تەمەنى زیاترەو خەریکە 30 ساڵ تێدەپەرێنێت موچەى ساڵانەکەشى زۆرە کە خۆى لە 14 ملیۆن یۆرۆ دەدات ، هەربۆیە قەڵاى سپى پێى باشە هەرچى زووە ئەو یاریزانە بفرۆشێت ، مێندى وەرزى رابردوو لە 125 رۆژى رابردوو تەنها 11 دەقیقە یارى کردوەو بەبەردەوام پێکانى هەبووە ، گارسیا تەمەنى گەنجترە ، خێرایی هێرشبەرى لە مێندى زیاترە ، هەردوو یاتریزانەکەش گرێبەستەکەیان تاکو ساڵى 2027 ، ئێستا ریاڵ مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە بەر لەوەى ببن بە یاریزانى ئازاد دەستبەردرایان بێت و لەبەرامبەردا بڕە پارەیەک وەربگرێت نەک ساڵى داهاتوو بەبێ بەرامبەر یانەکە جێبهێڵن .
فران گارسیا لە جامى جیهانى یانەکان باڵانسەکەى بەتەواوىى بەرز بوەوە ، لە بۆشایی یاریزانى باڵى چەپ توانى خۆى بۆ ئەلۆنسۆ بسەلمێنێت و ببێتە جێگاى سەرنجى راهێنەر و ئیدارەى یانەکە ، گارسیا لە 6 یاریدا ( 540) دەقیقە یارى کردوە و گۆڵێکیشى تۆمارکردوە .
ئێستا ئەمە کارى چاپی ئەلۆنسۆیە چارەسەرى کێشەى یاریزانانى باڵى چەپ بکات و لە نێوان ( کارێراس و مێندى و گارسیا ) یاریزانى سەرەکى و یەدەک هەڵبژێرێت و ئەو یاریزانەش دیارى بکات کە پێویستە ریاڵ مەدرید بیفرۆشێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP