سوپای ئیسرائیل دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هۆشداریی دا به ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریا كه هێرشی چه‌كداره‌كانی ئاسایشی گشتی بۆسه‌ر دروزه‌كان راگرن، به‌ڵام ئه‌و هۆشداریی له‌لایه‌ن شه‌رع پشتگوێ خراو وه‌ڵام نه‌درایه‌وه، ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆسه‌ر دام و ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانی سوریا ده‌ستپێكرد.
ئه‌مڕۆ 16ی ته‌موزی 2025 هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل كۆشكی كۆماری سوریا‌و فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان له‌نێو دیمه‌شقی پایته‌خت و هه‌روه‌ها چه‌ندین كاروانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئاسایشی گشتیی بۆردومانكرد.
پێشتر یسرائیل كاتس وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند:" سیگناڵه‌كان له دیمه‌شق كۆتاییانهات، ئێستا كاتی زه‌بره به ئازاره‌كانه"
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:"سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وامده‌بێت له ئۆپراسیۆنه‌كانی له (سویه‌دا) بۆ له‌نێوبردنی ئه‌و هێزانه‌ی په‌لاماری دروزه‌كانیان دا‌و ناچاركردنیان تاكو به‌ته‌واوی پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن"
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل روو له دروزه‌كانی دانیشتووی ئیسرائیلش وتی:"ئێوه ده‌توانن پشت به سوپای ئیسرائیل ببه‌ستن بۆ پاراستنی براكانتان له سوریا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنێكیان داوه‌و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن"
هاوكات سوپای ئیسرائیل چه‌ندین دیمه‌نی ئه‌و هێرشانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه كردوویانه‌ته سه‌ر بنكه‌و داموده‌زگا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP