به وته‌ی راوێژكارێكی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا پاره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه‌ده‌كات.
عائید هیلالی، راوێژکاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند:" بە ئەگەری زۆرەوە لە هەفتەی داهاتووەوە مووچەیەک رەوانەی هەرێم دەکرێت و هەفتەی داهاتووتریش مووچەی دووەم دەگات."
باسی له‌وه‌شكرد كه:" سەرۆک وەزیرانی عێراق ماوەیەکی زۆرە دەیەوێت هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی نێوان هەرێم و بەغدا ده‌دات"
ئه‌و راوێژكاره‌ی سودانی به‌پێویستیشده‌زانێت :" هەردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا سازش بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەر و دوای رێککەوتنەکەی نێوانیان، ئەو چارەسەرەش نزیکە."
ته‌ئكدیشیكرده‌وه كه: "بە ئەگەری زۆرەوە لە ماوەی دوو هەفتەدا مووچە رەوانەی هەرێم بکرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP