وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە
ناكۆكەكانی سوریا رێككەوتوون لەسەر چەند هەنگاوێك بۆ كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەكانی
سوەیدا و ئەمرۆش ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی سوریاوە كۆدەبێتەوە.
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا
رایگەیاندووە، پێشكەوتنێكی باش هەیە لە چارەسەركردنی ئالۆزییەكان لە باشوری سوریا
و لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی بەشدارن لەشەرو پێكدادانەكاندا پەیوەندییدان كردوە و
رێككەوتون لەسەر چەند هەنگاوێك بۆ كۆتاییهێنان بەو رەوشە مەترسیدارە، داواشیكرد
هەموو لایەنەكان پابەند بەو بەڵێنانەی داویانە .
لەلایەكی تریشەوە ئەمرۆ ئەنجومەنی ئاسایشی
نێودەوڵەتی سەبارەت بە بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا كۆدەبێتەوە ، ئەوەش دوای ئەوەی حكومەتی دیمەشق داوای كرد
كۆبونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنەكە رێكبخرێت و هێرشەكانی ئیسرائیل ئیدانە بكرێت و
هێزەكانی ناچار بكرێن لە سوریا بكشێنەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP