د.خالید شوانی وه‌زیری دادی عێراق سەبارەت كۆبوونه‌وه
نائاساییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا مووچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان
خه‌رج بكرێت و مانگه‌كانی دیكه‌ش دوای وردبینی خه‌رج ده‌كرێت.
وتیشی: محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران
پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و سوپاسی
ڕۆڵی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بۆ هەوڵەکانی و گه‌یشتن به‌م رێككه‌وتنه .
ئاماژه‌ی بەوەشکرد: هیوادارم ئه‌م رێككه‌وتنه
جێبه‌جێ بكرێت و ببێته ده‌ستپێكێك بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێم كه به‌راستی له نه‌هامه‌تییه‌كی زۆر گه‌وره‌دا ده‌ژیان و بوونه‌ته
قوربانی ناكۆكییه سیاسییه‌كان.
وتیشی: كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مجاره درێژخایه‌نه
و تا كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، به پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ش
هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و مانگانه 120 ملیار دیناری
داهاتی نانه‌وتی ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP