ناوخۆی عیراق: 61 کەس بەهۆی ئاگرەکەی پارێزگای واستەوە گیانیان لەدەستداوە

عێراق
16:36 - 2025-07-17

شەوی ڕابردوو لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عیراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان قوربانی لێکەوتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، ئەو مۆڵەی ئاگرەکەی تێدا کەوتووەتەوە تەنها حەوت رۆژە کراوەتەوە و لە پێنج نهۆم پێکهاتووە، کە هایپەرمارکێت و چێشتخانەی تێدا بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئاگرەکەوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەیان بەهۆی دوکەڵەوە خنکاون، تەرمی 14 کەسیش بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەوە ناناسرێتەوە، هەروەها توانراوە 45 کەس رزگار بکرێن.

ئەوەشی خستووەتەروو، لە ئێستادا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە و هۆکار و چۆنێتی سەرهەڵدانی ئاگرەکە دروستکراوەو لەوە دەکۆڵنەوە و دوای تەواوبوونی راپۆرتی لیژنەکەو گەشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، لێپرسینەوە لەو کەس و لایەنە دەکرێت کە کەمتەرخەم بووە و بەرپرسیارە لە روداوەکە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP