سەرۆك بافڵ گەڕایەوە بەغدا و سەرۆکوەزیرانی عیراقیش سوپاسی کرد

عێراق
17:30 - 2025-07-17

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، جارێكی دیكه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا و سەرۆکوەزیرانی عیراقیش سوپاسی کرد.

سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕ‌ۆی سه‌رۆك بافڵ دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ رۆژی 15ی7ی2025، سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ بۆ به‌غدا بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێم به‌غدایه‌، كه‌ دوای هه‌وڵه‌كانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسی و حكومیی و دادوه‌رییه‌كانی عیراق، ئه‌مڕ‌ۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆیدا لێكتێگه‌یشتنی نوێی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئیمزا كردو بڕ‌‌یاریدا مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجبكات.

هاوکات، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عيراق ، محمد شياع سودانی سەرەک وەزیرانی عيراق سوپاسی  بافڵ  جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کردووە بۆ هەوڵ و کۆششەکانی لە سەرخستنی پرۆسەکەو هێنانەکایەی  رێککەوتنی نێوان هەرێم وبەغدا و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخورانی هەرێم .

سه‌ردانه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌غدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 13ی7ی2025 ی نێوان یه‌كێتی و پارتی دێت، هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مووچه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP