ئەمڕۆ 18ی7ی 2025، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 70 دۆلار نزیک دەبێتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 69 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 67 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دوای ئەوە دێت لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا، نزم بوونەوەی بەخۆیەوە بینی،هۆکارەکەشی بۆ مۆڵەتە 50 رۆژییەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ روسیا و نیگەرانییەکان سەبارەت بە باجەکانی ئەمریکا و زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپیک پڵەسەوە دەگەڕایەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP