روانگەی سوریا: لە پێکدادانەکانی نێوان حکومەت و دروزەکان زیاتر لە ٦٠٠ کەس کوژراون

جیهان
11:13 - 2025-07-18

میدیاى رەسمی سووریا، بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل، لە نزیک شارى سوەیدا بە ئاڕاستەى باشوورى شارەکەیان بۆردومانکرد و روانگەی سووریش دەڵێت، نزیکەی 600 کەس لە شەڕ وپێکدانەکانی سوەیدا کوژراون.
ئاژانسى ساناى سووریا، بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردوومانى چەند شوێنێکیان لە نزیک شارى سوەیدا کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژى پێنجشەممە، هێزەکانى حکومەتى سووریا، دواى چەند رۆژ لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانى درووزییەکان، بڕیاریاندا بکشێنەوە لە ناوچەکەدا.
بەگوێرەى ئامارێکی نوێی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤیش، دوای چەند رۆژێک لە پێکدادان لەنێوان سوپای سووریا و چەکداری هۆزەکان لەلایەک و دروزەکان لەلایەکی دیکە، لانیکەم 594 کەس لە پارێزگای سوەیدا لە باشووری سوریا کوژراون، لەو ژمارەیەش 300یان درووزین، هاوکات 257 چەکدارى هێزەکانى حکومەتى سووریاش کوژراون لەگەڵ 18 ئەندامى هێزە کۆچەرییەکانی ناوچەکە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP