كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما زیاتر روو له‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن

کوردستان
11:31 - 2025-07-18

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش زیاتر رو له‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێـت، خێراى با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان 5 بۆ 15 كیلۆمه‌تر دەبێت له‌سەعاتێکدا، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر ده‌بنه‌وه‌ بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبەى شەممە به‌هه‌مانشێوه‌ كه‌شی ئاسمان ساماڵ دەبیت، پلەکانی گەرما نزیكه‌ی 2 پله‌ی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌. لە کەرکوک و گەرمیان بەرزترین پلە دەبێت و دەگاتە 45 پلەی سیلیزی، لە هەولێر:  43 پلە و لە سلێمانی و دهۆکیش: 42 پلە دەبێت، هەرچی زاخۆ وهەڵەبجەیە: 43 پلەی سیلیزی دەبێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP