یەكێتی ئەوروپا بۆ ئێران: تاكۆتایی هاوین نەگەن بە رێککەوتن سزا نێودەوڵەتییەکان دەسەپێنینەوە

جیهان
11:34 - 2025-07-18

یەكێتی ئەوروپا بە ئێرانی راگەیاندوە، تا كۆتایی هاوین نەگەنە رێككەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە ئەوا سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەكانی بەسەردا دەسەپێنرێت.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، لە كۆبونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ئەڵمانیا و لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیان لەوەكردووەتەوە، کە تا كۆتایی ئەم هاوینە، چاوەڕێی تاران دەكەن بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە .
دەشڵێت، ئەگەر تا ئەوكاتە رێككەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نەكرا سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر تاراندا دەسەپێننەوە.
پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكیش بڵاویكردەوە، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆتایی مانگی هەشتی داناوە بۆ ئێران بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن.
راشیگەیاند، ئەگەر رێككەوتن لەگەڵ ئێران نەكرێت، ئەوروپیەكان سزاكانی سەر ئێران چالاکدەکەنەوە کە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٥دا لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بەسەر تاراندا سەپێنراوبوو .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP