کۆمیسیۆنی باڵای سه ربەخۆی هه ڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت:" زیاتر له 770 هه زار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە، تاوەکو لەڕۆژی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عیراق-دا وەک کارمەندی سەرسندوق کاربکەن".
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه ڵبژاردنەکانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی رایگەیاند:" دوای کاراکردنی فۆڕمی بەشداریکردن، تا رۆژی 18ی7ی2025، لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق، 771 هەزار و 655 کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە تاوەکو لەڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا وەک کارمەند کاربکەن".
" ئەو کەسانەی داواکاریی بەشداریکردنیان پێشکەشکردووە ،518 هەزار و 681کەسیان لەڕەگەزی نێرن و 252 هەزار و 974 کەسیشیان لەڕەگەزی مێ-ن، هاوکات لەو ژمارەیە 429 هەزار کەسیان فەمانبەرن و 342 هەزار و 655 کەسیشیان دەرچوو یان خوێندکارن"، جومانە غەلای وایوت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 3ی حوەزەیرانی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، دەرگای داواکاری پێشکەشکردنی وەک کارمەندی سەرسندووقی بۆ رۆژی دەنگدان کردەوە، کە بڕیارە رۆژی 11ی11ی2025 بەڕێوەبچێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP