تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، ئاگربەستی نێوان ئه‌حمه‌د شەرع و بیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیلی بە چاودێری واشنتۆن و پشتیوانیی توركیا‌و ئوردن و وڵاتانی دراوسێ راگه‌یاند.
باراك لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی "ئێکس"، ڕایگەیاندووه:" ڕێککەوتنێکی گەورەی ئاگربەست لە نێوان سەرۆکی راگوزه‌ری سوریا‌و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، کراوە."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه كه:" ڕێککەوتنەکە بە چاودێریی ڕاستەوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پشتیوانیی تورکیا و ئوردن و وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێ‌و ئه‌نجامدراوه"
به‌پێی ڕێککەوتنەکە (درووز و چه‌كدارانی هۆزه عه‌ره‌به سوننەکان، چەکەکانیان دابنێن و بەشداربن لە هەوڵەکانی بونیاتنانی ناسنامەیەکی سوریایی یەکگرتوو بە هاوکاری لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی کۆمەڵگە، هانی هەموو سوورییەکانش دەدات بۆ ڕێزگرتن له یەکتری و کارکردنی هاوبەش لەپێناو ئاشتیی و پێشكه‌وتن لەناوخۆی وڵات و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا).
ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌پێی سۆشیال میدیای دروزه‌كان له سوریا، چه‌كدارانی هۆزه عه‌ره‌به سوننەکان به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگربه‌سته‌كه‌یان پێشێلكردووه‌و هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر شاری (سویه‌دا)و شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی دروزو چه‌كدارانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له نزیك ناوچه‌ی (ده‌وار عمران) روویداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانش هێرشی چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئه‌حمه‌د شه‌رع تا ئه‌م به‌یانییه له ده‌وروبه‌ری شاری سویدا به‌رده‌وامه بۆسه‌ر گوند‌و ناوچه‌كانی دروز.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP