به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه مامۆستا فاتیح شارستێنی دوورخرابێته‌وه، به‌ڵكو له‌مزگه‌وتێكه‌وه بۆ مزگه‌وتێكی دیكه گوازراوه‌ته‌وه، به‌منزیكانه‌ش ده‌ستده‌كاته‌وه به وتاردان.
عەباس خدر بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد :"مامۆستا فاتیح شارستێنی لەمزگەوتی عومەر حەمەعەلی لە پیرەمەگرون میلاك بووە، داواكارییەكی پێشكه‌شكردوە بگوازرێتەوە بۆ مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی (ئه‌حه سور) له‌شاری سلێمانی، بەڵام داواكارییەكەی لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە ڕەتكراوەتەوە".
باسی له‌وه‌شكردووه كه:"ئێستا لەهەوڵی ئەوەدان ئەو كێشەیە چارەسەربكەن، میلاكەكەی مامۆستا فاتیح بگوازنەوە بۆسەر مزگەوتێكی دیكەی شاری سلێمانی".
مامۆستا فاتیح شارستێنی پێشتر لەشارۆچكەی پیرەمەگرون وتاربێژ بووە، دواتر بۆ ماوەیەك چووەتە شاری هەولێرو لەكاتی گەڕانەوەی بۆ سلێمانی لەچەند مانگی ڕابردودا لەمزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی وتاربێژ بووە؛ هەفتەی ڕابردوش ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، چیدی لە‌و مزگەوتەوە وتار پێشکه‌شناكات‌و لەماڵی خۆیەوە وتارەكانی تۆمار‌و بڵاودەكاتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP