لە نێوان گوندی "شیوەگوێزان" و "تەیمەز" له سنووری ناحیه‌ی (گه‌رمك)ی سه‌ربه پێنجوێن و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلێك کراونەتە ئامانج، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان یه‌كێكیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەش بریندارە.
هێمن رەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە وەکالەت ده‌ڵێت:" سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن."
ئه‌مه له‌كاتێكدایه کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئێوارەی هەینی 18ی تەموزی 2025، سه‌عات 7:20 خولەک تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، دووجار تۆپبارانی (گەلی مێوین)یان لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنووری قەزای ئامێدی کرد.
ئاماژەی بەوەکردووە، "لە دوای مەراسیمی سووتاندنی چەک لەلایەن گروپێکی گەریلاوە، سوپای تورکیا 11 هێرش و تۆپبارانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و تەواوی هێرشەکانیش بۆسەر سنووری قەزای ئامێدی بوون لە پارێزگای دهۆک".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP