یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی رەسمی خۆی بڵاویکردۆتەوە: یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو و ئامار تیپی تۆپی پێی یانەکەی وەکو باشترین یانەی جیھان لە ١٠ ساڵی رابردوو (٢٠١١-٢٠٢٠) دەستنیشانکردووە.
لەو بەیاننامەیەدا یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەداوە ئەمە جاری دووەمە تیپەکەیان بە باشترین یانەی جیھان دیاری دەکرێت و پێشتریش لەساڵانی (٢٠٠١ -٢٠١٠) ئەم خەڵاتەی پێبەخشراوە.
بە پێی راپۆرتەکەی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو و ئامار، ریزبەندی یانەکان بەمشێوەیەن:
١- یانەی بەرشەلۆنە ٢٨٧٧ خاڵ
٢- ریاڵ مەدرید ٢٧٨٢ خاڵ
٣- بایرن میونخ ٢٥٩٤ خاڵ
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP