چوار یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی داڤید ئه‌لبای به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونشن ده‌ده‌ن.
بینی زاهاڤی به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی داڤید ئه‌لبا به گۆڤاری كیكه‌ری وه‌رزشی ئه‌ڵمانی راگه‌یاند چوار یانه‌ی ئه‌وروپا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆندی خۆیان پێشكه‌ش كردووه تاوه‌كو ئه‌ویاریزانه بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان،
گۆڤاره‌كه له‌زاری زاهاڤیشه‌وه بلاوی كردۆته‌وه راسته‌وخۆ له‌دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندس لیگا ئه‌ویاریزانه وێستگه‌ی داهاتووی خۆی یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
به‌پێ ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیاش بێت هه‌ریه‌كه له‌یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و چێڵسی و به‌رشه‌لۆنه له‌ریزی ئه‌و یانانه‌ن كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی داڤید ئه‌لبایان داوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP