یانەی یۆڤانتۆس موچەی یاریزانەکانی پاشەکەوت دەکات

وەرزش
16:02 - 2021-04-03

کارگێری یانەی یۆڤانتۆس داوا لە یاریزانەکانی دەکات قایل بن بەوەی بەشێک لە موچەکانی ئەم وەرزەیان دوابخرێت بۆ ساڵی دارایی نوێ. رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرت بڵاوی کردەوە بەھۆی قەیرانی داراییەوە کە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروست بوو ، یانەکانی ئەوروپا توشی قەیرانی دارایی بونەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش، یانەی یۆڤانتۆس داوای لە یاریزانەکانی دەکات موچەی ٤ مانگی ئەمساڵ دوابخرێت بۆ وەرزی ٢٠٢١ -٢٠٢٢. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە تائێستا ھەڵوێستی یاریزانەکان روون نییە ئاخۆ بەم داواکارییە رازی دەبن، یاخود رەتی دەکەنەوە.  پێشتر و لە وەرزی رابردوو یانەی یۆڤانتۆس بەھەمان شێوە موچەی ٤ مانگی یاریزانەکانی دواخست بۆ سەرەتای ئەمساڵ و بەوھۆیەوە کارگێری خانمە پیرەکە ٩٠ ملیۆن یۆرۆی پاشەکەوت کرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP