ئمباپێ : له مانوێل نوێر ناترسم و چه‌ند جارێكی دیكه‌ش تۆری گۆڵه‌كه‌ی ده‌هه‌ژێنم
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی كرد له‌شكست پێهێنانی یانه‌ی بایرن میونشنی میوانداری ، كلیان ئمباپێ ی فه‌ره‌نسی بۆ رۆژنامه نووسان دواو رایگه‌یاند ئه‌مشه‌و به‌ئارامیه‌وه یارییمان ده‌كرد توانیمان ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ریش تۆماربكه‌ین ، سه‌باره‌ت به مانوێل نوێریش به‌راستی هه‌ستم به‌ترس نه‌ده‌كرد كه روبه‌روی بووینه‌وه چوونكه خۆم هه‌میشه حه‌زده‌كه‌م به‌رامبه‌ر یاریزانه گه‌وره‌كان تواناكانی خۆم تاقیبكه‌مه‌وه بۆیه ئه‌و گۆڵپارێزه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه چه‌ند جارێكی دیكه‌ش تۆری گۆڵه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP