به‌ر له‌یارییه چاوه‌روان كراوه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی لیڤه‌رپول له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی شاهانه له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی به‌یان نامه‌یه‌كی گرنگی بڵاوكرده‌وه.
یانه‌ی شاهانه نوسیوێتی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و له‌دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كۆبوونه‌وه‌ش فلۆرۆنتینۆ پێرێزی بۆ چوار ساڵی دیكه به‌سه‌رۆكی یانه‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڵاویشی كردۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها پێرێز سیڤی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه پێشكه‌ش كردبوو بۆیه به‌پێ ی مادده‌ی 40 له‌په‌یره‌وه‌ی ناوخۆی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید تاوه‌كو ساڵی 2025 فلۆرۆنتینۆ پێرێز له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی شاهانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه فلۆرۆنتینۆ پێرێزی له‌ساڵی 2009 له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دانیشتووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP