تۆماس تۆخێلى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى چێڵسی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانى ئاگادار ده‌كاته‌وه ده‌بێت سه‌رجه‌م تواناكانیان به‌كاربهێنن تا بردنه‌وه به ده‌ست بهێنن.
تۆخێلى ڕاهێنه‌رى یانه ئینگلیزیه‌كه له پرێس كۆنفراسێكدا وتى: داوا له یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م هه‌ست به ئاسانى رووبه‌روو بونه‌وه‌ى پۆرتۆ نه‌كه‌ن و بیر له ئه‌نجامى یاریی چوون نه‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ى بردنه‌وه‌مان ده‌سته‌به‌ركردوه، ده‌بێت سه‌رجه‌م تواناكانى خۆمان به كاربهێنین و پارێزگارى له ئه‌نجامه‌كه بكه‌ین.
راهێنه‌ره‌كه‌ى بلوز ئه‌وه‌شی وت: ئامۆژگارییه‌كى زۆرى یاریزانه‌كانم كردوه له‌سه‌ر گرنگى یارییه‌كه، وه ده‌بێت له نێو یاریگادا ئاستێكى به‌ر پێشكه‌ش بكه‌ن و بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP