کۆسرەت رەسول پێشوازیکرد لە محەمەدی حاجی مەحمودو هەڤاڵان دکتۆر ئەرسەلان بایزو حاکم قادر حەمەجان

کوردستان
15:12 - 2021-04-18



ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨/٤/٢٠٢١ کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەجیا پێشوازیکرد لە هەریەک لە (محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان و د. ئەرسەلان بایز و حاکم قادر حەمەجان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە هەریەک لە د. ئەرسەلان بایزو حاکم قادر حەمەجان سەردانی کۆسرەت رەسولیان کردو وێڕای بەخێرهێنانەوەی و دڵخۆش و خۆشحاڵ بوون بە باشی تەندروستی کۆسرەت رەسول.

هەر ئەمڕۆو دوای نیوەڕۆ، محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان سەردانی کۆسرەت رەسولی کرد.
لەمیانی سەردانەکەیدا سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەگەڕانەوەی کۆسرەت رەسول و جەختی لە رۆڵی کۆسرەت رەسول کردەوەو هیوای خواست هەمیشە رۆڵی ئیجابی خۆی بگێڕێ.

لای خۆیەوە کۆسرەت رەسول سوپاسی سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە سەردانیان کردووەو پەرۆشی گەڕانەوەی بوونە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP