بنكەی ئاسمانیی بەلەد موشەك بارانكرا

کوردستان
09:10 - 2021-04-19

شەوی رابردوو چەند موشەكێك ئاراستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كران لە پارێزگای سەڵاحەدین. 

بەپێی سەرچاوەكانی، هەواڵ شەش موشەك ئاراستەی  بنكەی ئاسمانی بەلەد كراون كە هێزەكانی هاوپەیمانانی تێدایە.

باسیان لەوەشكردووە ،سێ لەموشەكەكان لەو بەشەی بنكەكە كەوتوونەتەخوارەوە كە شوێنی مانەوەی بەڵێندەرانی مەدەنی ئەمریكییەو سێ موشەكەكەی دیكەش لە دەورەبەری بنكەكە كەوتونەتە خوارەوە

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان بەهۆی ئەو موشەكبارانەوە دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكان برنداربوون.
سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوەش دەكەن هەرچەندە تائێستا هیچ گروپ و تاقمێك ئەو هێرشەی نەگرتوەتە ئەستۆ، بەڵام ئەمریكا پەنجەی تۆمەت بۆ ئەو گروپانە درێژ دەكات كە نزیكن لە ئێرانەوە.

لەلایەكی دیگەوە هەر شەوی رابردوو چەند گولـلە هاوەنێك ئاڕاستەی پێگەیەكی سوپای عێراق لەقەزای هیت-ی سەر بەپارێزگای ئەنبار كران 

  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP