هەوڵدەدرێت ڤاكسین بۆ بەشدارانی مۆندیالی 2022 دابین بكرێت

وەرزش
09:20 - 2021-04-19

لە هەواڵێكی تەدروستی و وەرزشیشدا قەتەر بەنیازە ڤاكسین بۆ هەموو بەشداربوانی جامی جیهانی قەتەر دابین بكات ئەوەش وەكو روداوێكی دڵخۆشكەر بۆ جیهان.

شێخ محەمەد عەبدولرەحمان ئال سانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ئاشكرایكرد: سەرقاڵی بەرنامەیەكن بۆ ئەوەی ڤاكسین بۆ سەرجەم ئەو كەسانەی بەشداری جامی جیهانی قەتەر دەكەن دابین بكرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە: قەتەر بەباشی ئامادەیە بۆ ئەوەی بۆ جیهانی بسەلمێنێت كە دەتوانێت پێشوازی جامی جیهانی 2022 بكات بەشێوەیەكی زۆر تایبەتمەند.
رونیشیكردوەتەوە: لەسەرەتاشەوە هەر ئەوە پلانمان بوە، جامی جیهانی قەتەر یەكەم روداوی دڵخۆشكەر دەبێت لە دوای پەتای كۆرۆناو كەرەنتین، ئەوەش دەرفەتێكی نایابە بۆ جیهان.

ئاشكرايكردوە: لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ڤاكسینی كۆرۆنا لە گفتوگۆدان سەبارەت بە چۆنێتی دابینكردنی ڤاكسین بۆ سەرجەم ئەو كەسانەی لە جامی جیهانیدا بەشداری دەكەن و لەئێستاشدا سەرقاڵی بەرنامەیەكن  بۆ دابینكردنی، لەگەڵ ئەوەشدا هیواخوازن تا ئەو كاتە پەتاكە كۆتایی هاتبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP