خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی سوپه‌ر لیگ به رۆژنامه نووسانی راگه‌یاند ووتی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه نێو ده‌وڵه‌تیه بۆ هه‌موان گرنگ بوو سه‌رجه‌م یانه به‌شدار بووه‌كانیش سوودیان لێده‌بینی وپێم وایه هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه به‌ڵكو پێویستمان به‌كات و گفتوو گۆی زیاتره تاوه‌كو بریار له‌سه‌ر پاڵه‌وانێته‌كه بدرێت.
سه‌باره‌ت به به‌شداری كردن یاخوود كشانه‌وه به‌رشه‌لۆنه له‌سوپه‌ر لیگ سه‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ووتی بۆچوونی ئێمه روون وئاشكرایه كه ده‌بێت ئه‌ندامانی یانه‌كه بریار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌ن به‌شداری كردن یاخوود كشانه‌وه‌ی یانه‌كه‌ش له‌مانگی ئایار یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP