له سه‌ر ئه‌ركى به‌ڕێز هه‌ڤاڵ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى (ى ن ك) ئه‌مڕۆ كاركردن له پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى یاریگاى تۆپى پێ یانه‌ى سه‌یدسادق ده‌ستیپێكرد، كاركردن له پرۆژه‌كه به دوو قۆناغ ده‌بێ له قۆناغى یه‌كه‌مدا یاریگاكه ده‌كرێت به چیمه‌نى ده‌ستكردو ئامێره‌كانى رووناكى به پێ ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت و ژوره‌كانى كارگێڕى و شوێنى خۆگڕینى یاریزانان و ناوبژیوانان و ڤی ئاى پی و باره‌گاكه به‌گشتى نۆژه‌نده‌كرێته‌وه، له قۆناغى دووه‌میشدا شوێنى هانده‌ران فراوان و زیاترده‌كرێن، بڕیارى پرۆژه‌كه كه بڕى 260 هه‌زار دۆلارى بۆ ته‌رخانكراوه له ماوه‌ى 3 مانگدا كۆتایى به كاره‌كانى بهێنرێ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP