وابڕیاره كاتژمێر 10 به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان و له‌میانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 34ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌ریاریگای مێستایه روبه‌روی یانه‌ی ڤالانسیا ببێته‌وه ، به‌ر له‌م یارییه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌كۆكردنه‌وه‌ی 71 خاڵ له‌خانه‌ی سێ یه‌می ریزبه‌ندی جێگیربوو ،هه‌رچی یانه‌ی ڤالانسیایه له‌خانه‌ی 14یه‌م ده‌بینرێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ .
جێ ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه یاریی چوونی نێوان هه‌ردوو یانه به‌یه‌كسانبوون به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی پێهاتووه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP