ئه‌و خۆراكانه‌ چين كه‌ زيان به‌ گورچيله‌ ده‌گه‌يه‌نن؟

تەندروستی
05:28 - 2021-05-11

گورچیلە ئەندامێکی سەرەکی لەشە و دروستی ئەم ئەندامە کاریگەریەکی تەواوی لەسەر لەش دەبێت و ھەر کەموو کورتیەک لەم ئەندامەدا ڕوبدات ئەوا کێشە بۆ ھەموو لەش دروست دەکات.
توێژينه‌وه‌ زانستيه‌كان ئه‌وه‌يان ئاشكراكردووه‌ کە چه‌ند جۆرێك له‌ خۆراك هه‌ن  زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنن توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌يان به‌وه‌ كردووه‌  ئەو خۆراکانەی لێرەدا باسیان لێوە دەکەین بەواتای ئەوە نیە کە دەبێت بە تەواوەتی لێیان دوربکەوینەوە و نەیان خۆین تا گورچیلەمان بە دروستی بمێنێتەوە

به‌ڵكو پێویستە ئەم خۆراکانەش بخورێن بەڵام بە ژەم و ڕێژەی پێویست و زیادە ڕۆی تێدا نەکرێت چونکە نەک تەنھا زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت بەڵکو زیان بە کۆئەندامی ھەرس و کۆمەڵێک ئەندامی تر دەگەیەنێت.

يه‌كه‌م ( گۆشت)

گۆشت پێکھاتیەکی پڕ پرۆتینە و لەکاتی خواردندا کێشە بۆ گورچیلەکان دروست دەکات چونکە ڕێژەی پرۆتین زیاد دەکات لەلەشدا و بەمەش کرداری زیندە پاڵ زیاد دەکات و گورچیلە ناتوانێت ھەموو پاشماوەکانی ئەو کردارە بەو خێرایە بپاڵێوێت و بیان کاتە دەر.

ھەر بۆیە بۆ سەلامەتی گورچیلەکان باشتر وایە خواردنی گۆشت کەم بکرێتەوە یان بە پێی پێویست بەکاربھێندرێت.

 

دووه‌م ( خوێ)

لەشی مرۆڤ پێویستی بە ڕێژەیەکی زۆر نیە لە خوێی سۆدیۆم بۆیە دەتوانرێت بە خواردنی سەوزە و میوەکان ئەم ڕێژەیە بۆ لەش دابین بکرێت , زۆر کەس بۆ گۆڕينی تام و بۆنی خۆراکەکەیان ڕێژەیەکی زۆر لە خوێ بەکاردەھێنن کە زیانێکی زۆری بۆ گورچیلەکان ھەیە.

لەکاتێکدا کە ڕێژەی خوێ زیاد ببێت لە لەشدا ئەوا گورچیلە وەڵامدانەوەی دەبێت بۆ ھەڵگرتن و پاراستنی ئاو لە پێناو ڕێکخستی کارەبای دڵ و پاراستنی ئەرکی دڵ بەمەش قورسای لەسەر ئەرکی گورچیلە دروست دەبێت ناتوانێت بە شێوەیەکی سروشتی پاشماوەکان بپاڵێوێت وده‌ريان بكاته‌ ده‌ره‌وه‌.

 

سێيه‌م ( خواردنه‌وه‌ گازييه‌كان)

خواردنەوە گازیەکان کە بریتین لە سۆدە و خواردنەوە وزە بەخشەکان  ئەمانەش کاریگەری خراپیان ھەیە لەسەر گورچیلە. ئەم خواردنەوانە یەکێکن لە ھۆکارە سەرەکیەکانی دروستبونی بەردی گورچیلەو قوم.

لە بەرامبەر ئەوانەدا دەتوانیت خواردنەوە لیمۆیەکان بە شێوەیەکی دروست و گونجاو بخۆیتەوە کە ھاوکاری گورچیلە دەکات.

 

چواره‌م ( به‌رهه‌مه‌ شيرييه‌كان _ سپيايى )

شیرەمەنیەکانیش ھاوشێوەی گۆشت خواردنێکی پڕ پرۆتینین, خواردنەوەی شیرەمەنیەکان دەبێـە ھۆی زیادکردنەدەرەوەی کالیسۆم لە ڕێگەی میزەوە ئەم کالیسۆمە دەتوانێت لەگەڵ بەرد و قوم یان پاشماوە دەرنەچوەکانی ناو گورچیلە یەک بگرێت و بەردی گەورە دروست بکات لە گورچیلەدا.

زیادبونی پرۆتین وادەکات کە گورچیلەکان سست ببن و لەکاربکەون. کەمکردەنەوەی خواردن و خواردنه‌وه‌ى  شیرەمەنیەکان دەبێتە ھۆی ھاوکاری کردنی گورچیلە له‌ پرۆسه‌  جیاکردنەوە و پاڵاوتنی ئاو و خوێن و کردارەکەی ئاسان دەکات.

 

پێنجه‌م ( كافايين )

کافاین یەکێکە لەسەرچاوەکانی شێواندنی ئەرکی گورچیلە.

کافاین ھەڵدەستێت بە ھەستیارکردن و  ھاندانی خوێن و زیادکردنی شەپۆل (تەوژم و خێرای) ی خوێن لە گورچیلەکاندا. بەکارھێنانی کافاین دەبێتە ھۆی نەخۆشی سستی درێژ خایەن و پوکانەوەی گورچیلە و قەڵەوی و زیادبونی ڕێژەی شەکری خوێن.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP