ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایدا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی لوئه‌ی سه‌ڵاح راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی و سوپاس نامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاراسته‌ی راهێنه‌ره دوورخراوه‌كه‌ی كرد له پای هه‌وڵ و ماندووبونی، هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دكتۆر ته‌ها قادر راسپێردرا به شێوه‌یه‌كی كاتی و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی له ئه‌ستۆبگرێ، له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر له سه‌ر پێگه‌ی ره‌سمی خۆی و له‌سه‌ر زاری رێبین ره‌مزی ووته‌بێژی یانه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژی شه‌ممه لوئه‌ی سه‌ڵاح به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به یانه‌كه‌یان كردوه و تێدا داوای كردوه له ئه‌ركه‌كه‌ی بیبه‌خشن و چیتر ناتوانی به‌رده‌وامبی له كاره‌كه‌ی، ره‌مزی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه داواكی لوئه‌ی له دوای دزه‌كردنی ئه‌و هه‌واڵانه دێت گوایه لیژنه‌ی سزادانی سه‌ر به لیژنه‌ی ئاسای كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێ عیراق به‌نیازه لوئه‌ی رابگری تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه و سزای دارایش بسه‌پێنی به‌سه‌ری.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP