پاشگەزبوونەوە لە وازھێنان

وەرزش
16:03 - 2021-05-16

 


کاتێک لەسەر کورسی نێو ھۆڵەکەی ماڵەوە دانیشتبووم لە شەوی سەری ساڵی ٢٠٠١، تەماشای تەلەڤزیۆنم دەکرد و کەمێک خەو بردمیەوە، لە چێشتخانە چا دەکوڵا، ژووری ئاسایی ماڵباتەکەم، ژووری گفتوگۆ بوو، ئەوە زۆر شتی لە ژیانی ئێمە گۆڕی.

کاتێک بە ئاگا ھاتم کە ھاوسەرەکەم رای چڵەکاندم و بینیم سێ پیاو لە ناو دەرگادان، ئەوانە منداڵەکانم بوون.

کاتی هاوسه‌رم گوتی، کۆبوونەوەیەکی خێزانیمان کۆتایی پێ ھێنا، ئێمە بڕیارمان دا کە تۆ واز ناھێنیت. کاتێک گوێم لە قسەکانی ئەوان بوو، ویستی بەرەنگاربوونەوەم نەبوو.

کاتی گوتی، یەکەم شت، تەندروستیت باشە، دووەم شت، نامەوێ بەدرێژاییی رۆژ لە بەرچاومدا بیت، سێیەم، تۆ ھێشتا گەنجیت.

دواتر منداڵەکان ھاتنە گۆ و ئەوانم وەک کۆمەڵێک چەتەی یەکگرتوو ھاتە پێش چاو، یەکێک لە منداڵەکان گوتی، باوکە تۆ شێتانە ھەڵسوکەوت دەکەیت، ئەوە مەکە، ھێشتا زۆرت ماوە پێشکەشی بکەیت، دەتوانی تیپێکی نوێ لە مانچستەر یونایتد دروست بکەیت.

ئەوە پاداشتی پێنج خولەک چاولێکنان بوو؟ ناچار بووم بە ھۆی ئەوەوە ١١ ساڵی دیکە لە کارەکەم بەردەوام بم.


سێر ئەلێکس فێرگسۆن
لە کتێبی ژیانی من

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP