وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق هۆشداری ده‌دات له وه‌رگرتنی دوو جۆری ژه‌مه ڤاكسین له‌ماوه‌ی كه‌متر له 6 مانگدا.
روبه فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامی تیمی پزیشكی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، ناكرێت كه‌سێك له یه‌ك ماوه‌دا دوو ژه‌مه ڤاكسین له دوو جۆری ڤاكیسنه‌كان وه‌ربگرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه توشی كێشه‌و گرفتی ته‌ندروستی ده‌بێت.
وتیشی ، پێویسته نێوانی وه‌رگرتنی دوو ڤاكسین له دوو جۆری جیاواز لانی كه‌می شه‌ش مانگ بۆ ساڵێك بێت تا كاردانه‌وه‌ی لاوه‌كی زۆری نه‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هیچ ڤاگسینێك به‌رگری له‌ش دژی ڤایرۆسه‌كان بۆ هه‌موو ته‌مه‌نی كه‌سه‌كه دروست ناكات، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌كو ڤاگسینی دژ به په‌تای وه‌رزی، ماوه‌ی جارێك ژه‌مه ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆرۆناش وه‌ربگیرێت ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌پۆله‌كانی ڤایرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP