دوا ھەفتەی خولی ئیسپانی و شەڕی یانەکانی پێشەوەی ریزبەندی و کۆتایی ریزبەندی

وەرزش
14:37 - 2021-05-22

ئەمشەو یارییەکانی ھەفتەی ٣٨ و کۆتایی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی خولی ئیسپانی ئەنجامدەدرێت و ناسنامەی ئەو یانەیە ئاشکرا دەبێت کە جامی خولەکە بەدەست دەھێنێت.. لە ئێستادا ریزبەندی خولەکە بەمشێوەیەیە:
١- ئەتڵەتیکۆ مەدرید ٨٣ خاڵ
٢- ریاڵ مەدرید ٨١ خاڵ
٣- بەرشەلۆنە ٧٦ خاڵ
یارییەکانی ئەمشەو کاتژمێر ٠٧:٠٠ بەکاتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدەرێت و خشتەی یارییەکان بەمشێوەیەیە:
ڤالادۆلاید – ئەتڵەتیکۆ مەدرید
ریاڵ مەدرید – ڤیاریاڵ
ئیبار – بەرشەلۆنە
ئەوەی جێگەی سەرنجە یارییەکانی ئەمشەو بۆ تیپەکانی پێشەوەی ریزبەندی و تیپەکانی کۆتایی ریزبەند گرنگی خۆی ھەیە، بەجۆرێک:
١- ئەتڵەتیکۆ مەدرید ھەوڵی بەدەستھێنانی ٣ خاڵی یارییەکە دەدات بۆ ئەوەی جامەکە بباتەوە، لەبەرامبەردا ڤالادۆلاید پێویستی بە ٣ خاڵی یارییەکەیە بۆ ئەوەی لە ریزی یانە پلە یەکەکانی خولی ئیسپانی بمێنێتەوە.
٢- لای خۆیەوە یانەی ریاڵ مەدرید ھەوڵی بردنەوە دەدات و چاوی لە شکستی ئەتڵەتیکۆیە بۆ ئەوەی جامەکە بۆخۆی مسۆگەر بکات، لەبەرامبەریشدا یانەی ڤیاریاڵ دەجەنگێت لە پێناو بردنەوە، بۆ ئەوەی بلیتی وەرزی داھاتووی خولی ئەوروپی مسۆگەر بکات.. 
٣- یانەی بەرشەلۆنە ھەرچەندە بێ ھیوا بووە لە بەدەستھێنانی جامەکە، بەڵام لە یارییەکەی ئەمشەودا ھەوڵی بردنەوە دەدات بۆ ئەوەی بە بردنەوە کۆتایی بەم وەرزە بھێنێت و پارێزگاری لە پێگەکەی بکات لە پلەی سێیەم، بەڵام یانەی ئیبار کە دوایین پلەی ریزبەندی گرتووە ھەوڵی بردنەوە دەدات بۆ ئەوەی لە ئەگەری شکستی یانەکانی تردا، ئەوا مانەوەی لە خولی پلەیەک مسۆگەر بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP