حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌شداریكرد له كۆتاییهێنان به خولێكی تۆپی پێ له سلێمانی كه له‌لایه‌ن (تیپی وه‌رزشی دایك)ه‌وه خوله‌كه بۆ 21 تیپ كرابووه‌وه و هه‌ردوو تیپی چیا و هاوكاری گه‌یشتبوونه یاری كۆتایی و تیپی چیا بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه.
له په‌یامێكدا حاكم قادر حه‌مه‌جان رایگه‌یاند، وه‌رزش پایه‌یه‌كی گرنگی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌یه و پێویسته له هه‌رێمی كوردستان گرنگی زیاتر به كه‌رتی وه‌رزش بدرێت به تایبه‌ت له كردنه‌وه‌ی خول و دابینكردنی پێداویستی وه‌رزشی و دروستكردنی یاریگای نێوده‌وڵه‌تی و دروستكردنی چه‌ندین قوتابخانه‌ی وه‌رزشی بۆ پێگه‌یاندنی منداڵان و سود وه‌رگرتن له كه‌سانی به ئه‌زموون و شاره‌زا، بەڵام بۆ بەرژەوەندیی تەسكی حزبی و كەسی بەكارنەھێنرێت، هاوكات هانی وه‌رزشكاران بدرێت، تابتوانن به‌رەوپێشچوونی زیاتر مسۆگه‌ر بكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP