بۆ یەكەمجار لە مێژوودا یاریزانێكی كورد ده‌چێته‌ پاڵاوتنی ئۆلۆمپیاده‌وه‌

وەرزش
09:18 - 2021-05-26

بۆ یەكەمجار لە مێژوودا، یاریزانێكی شاری سلێمانی لە یاری كاراتی پاڵاوتنی یارییەكە دەكات بۆ سەركەوتن بەرەو یارییەكانی ئۆلۆمپیادی تۆكیۆی هاوینە.

بڕیارە لە مانگی داهاتوو ، شڤان عوسمان یاریزانی كاراتی هەڵبژاردەی عیراق و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گەشتی وڵاتی فەرەنسا بكات بە مەبەستی بەشداری كردن لە پاڵاوتنی كۆتایی سەركەوتن بۆ ركابەرییەكانی ئەو یارییە لە كێشی‌ + 75 كیلۆگرام یاری‌ كۆمیتە ( قیتال )،  لە ئێستاشدا لە كەمپێكی‌ چڕی‌ ئامادەكاری‌ دایە لە شاری سلێمانی بۆ ئەو پاڵاوتنە كە 24 یاریزانی‌ بەهێز بەشداری‌ تێدا دەكەن لە كۆی‌ ئەو 24 یاریزانە 3 یاریزان لە پلەكانی‌ یەكەم تا سێیەم  لە كێشەكانی خۆیان دەگەنە تۆكیۆ.

شڤان عوسمان ماوەی چەندین ساڵە یاریزانێكی دیاری كاراتیەو خاوەنی دەیان مەدالیای جۆراوجۆرە لە ناوخۆو دەرەوەو بەشداری پاڵەوانێتی جیهانیشی لە وڵاتی ئیسپانیاش كردووە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP