سه‌رۆكی كۆریای باكور به‌ تۆمه‌تی مامه‌ڵكردن به‌ سی دی و فلاش میمۆری كه‌سێكی له‌سێداره‌ دا

جیهان
07:46 - 2021-05-30


كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور، كەسێكی بە هۆی سی دی و فلاش میمۆرییەوە لەسێدارە دا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ماڵپەڕی دەیلی ئین كەی، كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ لەسەر كۆریای باكوور، ئاشكرای كرد كە ئەو كەسەی لەسێدارەدراوە ئەندازیارە و لە ڕێی سی دی و فلاش میمیۆرییەوە گۆرانی و فیلمی بەرهەمی كۆریای باشووری بە شێوەیەكی نایاسایی فرۆشتووە كە ئەوەش لە كۆریای باكوور قەدەغەیە.

ئەوەشی خستەڕوو یەكێك لە هەواڵدەرە نهێنییەكانی حكومەتی كۆریای باكوور "كارە نایاسایی"ەكەی ئەندازیارەكەی ئاشكرا كردووە و بەو هۆیەشەوە لەسێدارە دراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP