وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند:
پێدانی پسپۆڕی تایبه‌ت به مێشك، متمانه‌یه به ته‌ندروستی هه‌رێم.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌مجار پسپۆڕيی
نه‌شته‌رگه‌ريی مێشك له هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌مه‌ش متمانه‌یه به ته‌ندروستی
هه‌رێم.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند: 15 پزیشك
له وڵاتانی جیهانه‌وه هاتوون و پسپۆڕيی ده‌ده‌ن به خوێندكاران و ژماره‌یه‌كی زۆریش
له خوێندكاران توانیویانه پسپۆڕيی له نه‌شته‌رگه‌ری مێشك به‌ده‌سبهێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP