ریزبەندی دڵخۆشترین وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خرایەڕوو

جیهان
09:35 - 2021-05-31

دڵخۆشترین وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكرا دەكرێت و بەپێی پۆلێنكردنەكە عیراق لە پلەی شەشەمدا دێت.

گۆڤاری گلۆباڵ فاینانس، كە كاری پۆلێنكردنی وڵاتانە، لە نوێترین راپۆرتدا ئاشكرایكردووە،  ئیسڕائیل لەڕووی دڵخۆشی گەلەكەیەوە لە پلەی یەكەمدا دێت و بەحرەین لە پلەی دووەم و ئیماراتیش لە پلەی سێیەمدا دێت،
لە پلەی چوارەمەو پێنجەمیش سعودیە  و كوەیت دێن و عیراقیش پلەی شەشەمدا جێگیربوە، ، هەروەها ئێران لوبنانیش لە پلەی حەوتەم و هەشتەم دێن.
لەبارەی عێراق، كە لە پلەی شەشەمدا دێت گۆڤارەكە ئاماژە بەوە دەكات لە راپۆرتەكەیاندا پشتیان بەو زانیاریانە بەستووە كەلەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پێشكەشیان كراوە دەربارەی عێراق.
لە كۆتایی ریزبەندییەكەشدا وڵاتی یەمەن دێت پاشان سوریا كە هیچ داتایەك لە بەردەستا نییە لەسەر ئەو وڵاتە. 
لە پۆلێنكردنی وڵاتاندا پشت بە پێوەرەكانی ئابوری و  ئاسایش و خۆشگوزاری دەبەسترێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP