له هه‌شتەمین تۆماریدا کە ئابڕوچوونەکانی ئەردۆغان دارودەستەکی ئاشکرا دەکات، سادات به‌كر مافیا گه‌وره‌كه‌ی توركیا دەڵێت كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به نایاسایی و له‌ژێرناوی هاوكاریی مرۆیی‌دا چه‌كی بۆ گروپی تیرۆرستیی ته‌حریر ئه‌لشام له سوریا، كه پێشتر له‌ژێر ناوی (به‌ره‌ی نوسره) تاوانه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، ره‌وانه كردووه.
له‌و ڤیدیۆیه‌دا كه نوێترینه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه، ساداتی مافیا باسی له‌وه كردووه كه سه‌ركردایه‌تیی توركیا به هاوكاریی گروپه تیرۆرستییه هاوپه‌یمانه‌كانی پیلانیان له سوریا گێڕاوه و ئه‌ردۆغان به‌ناوی هاوكاریی مرۆییه‌وه چه‌كی بۆ گروپی تیرۆرستیی هه‌یئه‌ی ته‌حریر ئه‌لشام له باكوری رۆژئاوای سوریا گواستووه‌ته‌وه.
به‌هۆی هاوكارییه‌كانی توركیاوه ئه‌و گروپه تیرۆرستییه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕه‌ێته‌وه بۆ رێكخراوی تیرۆرستیی قاعیده، ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له ناوچه‌كانی باكوری رۆژئاوای سوریادا گرتووه و تۆمه‌تباره به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیاش خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، پێشتر‌و له چه‌ند ساڵی رابردوودا، هه‌میشه حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ردۆغان له‌لایه‌ن چه‌ندین ناوه‌ندی سیاسی و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و میدیای توركیا‌و ئه‌وروپاو ئه‌مریكاوه به هاوكاریكردنی تاقم و گروپه تیرۆرستییه‌كان له سوریا‌و عیراق تۆمه‌تباركراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP