حكومه‌تی بریتانیا به مه‌به‌ستی نیشته‌جێكردنی
سه‌دان ئه‌فغانستانی له وڵاته‌كه كه زۆربه‌یان وه‌ك وه‌رگێرله‌گه‌ڵ سوپای بریتانیادا
له ئه‌فغانستان كاریان كردوه، جێبه‌جێكردنی چه‌ند پلانێكی به په‌له‌ی راگه‌یاند.
به‌پێی پلانه‌كه‌ش، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانی
ئه‌و وه‌رگێڕانه مافی نیشته‌جێبونیان له بریتانیا پێده‌به‌خشرێت، پێشبینیش ده‌كرێت
رێگه به 3000 ئه‌فغانستانی بدرێت له‌و وڵاته نیشته‌جێبن، پێشترش مافی نیشته‌جێبوون
به‌خشرابووه 1300 كه‌سی دیكه.
ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی بریتانیا له‌كاتێكدایه،
كه هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌فغانستان ئاماده‌باشی بۆ كشانه‌وه ده‌كه‌ن،
ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی مه‌ترسیی و نیگه‌رانیی بۆسه‌ر سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ژیانی ئه‌و
كه‌سانه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا
بن والاس رایگه‌یاند، كه ئه‌وه‌ی راست و درووسته په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنی
پلانه‌كه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP