تەندروستیی سلێمانی گیان لەدەستدانی یەكەم
تووشبووی پەتای كەڕووی رەشی راگەیاند، ئهویش دوای دوو هەفتە مانەوەی لە نەخۆشخانە.
هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی
سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس" ی راگەیاندوه، ئەمڕۆ یەكەم تووشبووی كەڕووی
رەش كە دوو هەفتە بوو لەژێر چارەسەردا بوو بەهۆی وەستانی دڵییەوە گیانی لەدەستدا.
وتیشییهتی، " تووشبووەكە تەمەنی 78 ساڵ
بوو، جگە كەڕووی رەش، نەخۆشی دڵ و شەكرەی لەگەڵدا بووە، هێشتا دیار نییە بەهۆی كاریگەری
كەڕووی رەشەوە مردووە یاخود نا، بەڵام حاڵەتەكەی سەخت بووە".
مانگی رابردوو، تووشبوویەكی كۆرۆنا لە سلێمانی
دوای چاكبوونەوەی نیشانەكانی كەڕووی ڕەشی لەسەر دەركەوت كە ماوەیەكە بەشێوەیەكی بەرفراوان
لە هیندستان بڵاوبووەتەوە و بە "كوشندە" دادەنرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP