سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی رێكخراوه‌كانی داعش و قاعیده نین، به‌ڵكو "بزووتنه‌وه‌ی سه‌رخستنی سپی پێسته‌كانه".
جۆ بایدن له یادی سه‌د ساڵه‌ی گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژكردنی ره‌ش پێسته‌كانی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی ئۆكلاهۆمادا وتی، هاتوه بۆ ئه‌وه‌ی (بێده‌نگیی بشكێنێت) كه چه‌ندین ده‌یه‌یه تارمایی خستوه‌ته‌سه‌ر توند‌وتیژترین قۆناغه‌كانی مێژووی ره‌گه‌زپه‌رستیی و ده‌رمارگیریی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا.
وتشی" ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا زانیاریی هه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی سه‌رخستنی سپی پێسته‌كان مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئه‌مریكا، نه قاعیده و نه داعش ئه‌و مه‌ترسییه نین، به‌ڵكو مه‌ترسییه گه‌وره‌كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه".
بایدن وتیشی ده‌مارگیری هه‌رگیر سه‌رناكه‌وێت، ده‌رمارگیری شتێكی شاردراوه‌یه و ئه‌گه‌ر رێگه بدرێت سه‌رهه‌ڵبدات بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه.
پێشتریش بایدن راسپارده‌ی بۆ لێپرسراوانی ئیداره‌كه‌ی ده‌ركرد توندوتیژیی ناوخۆیی بنبڕ بكه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندێكی گشتگیریش بۆ مه‌ترسییه‌كانی دیارده‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی له وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجام بده‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP