کەشتییەكی سەربازیی ئێران دوای گڕگرتنی نوقم بو

جیهان
08:10 - 2021-06-02


لە بەندەری جاسك کەشتییەكی سەربازی ئێران گڕی گرت و نوقم بوو.

ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردۆتەوە كە كەشتییەكی سەربازیی سەر بە سوپای ئێران لە بەندەر جاسك لە دەریای عومان ئاگری گرت و دوای 20 سەعات نوقم بوو.

ئاژانسەكانی ئێران باس لەوە دەكەن كە ئەو كەشتییە، كەشتییەكی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بووە و هەڵگری 400 سەرنشین بووە كە زۆربەیان خوێندكاری سەربازی بوون و بەهۆكارێكی نادیار گڕی گرتووە.

تیمەكانی فریاكەوتن توانیویانە سەرجەم سەرنشینەكان ڕزگار بكەن و تەنها 20 سەرنشین بە سووكی برینداربوون.

تیمەكانی فریاكەوتن بۆ ماوەی 20 سەعات سەرقاڵی كوژاندنەوە كەشتییەكە بوون و پاشان كەشتییەكە نوقم بوو.

هێشتا هۆكاری ئەو ڕووداوە لەلایەن بەرپرسانی ئێرانییەوە ڕانەگەیەنراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP