حكومه‌تی عیراق به‌ به‌های 500 ملیار دینار بودجه‌ی ته‌واوكار بۆ به‌شه‌خۆراك ته‌رخان ده‌كات

ئابوری
09:53 - 2021-06-02


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاردراوە بودجەیەکی تەواوکاری بەبەهای 500 ملیار دینار تەرخان بکرێت بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان و بەرزکردنەوەی کوالیتی ئەو ماددە خۆراکیانەی دابەش دەکرێن.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەسەر بنەمای مادەی 50ی یاسای بودجەی ساڵی 2021، داوا لە وەزارەتی دارایی کراوە بەمەبەستی پشتیوانیکردن لەهەوڵەکان بۆ دابینکردنی  بەشەخۆراکی مانگانەو بەرزکردنەوەی کوالیتی مادەکانی، بڕی  500 ملیار دینار بۆ وەزارەتی بازرگانی تەرخان بکرێت.

بەگوێرەی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەرەڕای بونی چەندین مادەی خۆراکی لەناو بەشەخۆراکی مانگانە، بەڵام لەئێستادا تەنها ئارد، زەیت، برنج و شەکر بەڕێژەی جیاواز لەهەرمانگێکدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP