كەڕووی رەش چییە؟

تەندروستی
10:49 - 2021-06-02


كەڕووی ڕەش (الفطر الاسود، Mucormycosis) !!!
 زۆر بە كورتی و پوختی و سادەیی
كەڕووی ڕەش چییە؟
جۆرێكە لە كەڕوو (فگریات) كە لە ژینگەی دەوروبەرمان دەژیت وەك هەوا، خۆل، پاشماوەی ئاژەڵ، شتی بۆگەن، نانی كەڕوودار.....هتد
ئایا ئەم جۆرە كەڕووە پێشتر هەبووە؟
بەڵێ پێشتر هەبووە و لەوانەیە هەموومان بەركەوتەمان لەگەڵی هەبووبێت!!!
ئەو كەسانە كێن كە ئەگەری تووشبوونیان زیاترە؟
كەسی شەكرەدار، كە شەكرەكەی كۆنتڕۆل نەبێت
ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە
ئەوانەی دەرمانی ستیرۆید بۆ ماوەیەكی درێژ بەكاردێنن
ئەوانەی دەرمانی دژە هەوكردن زۆر بەكاردێنن
ئەوانەی بەرگری لەشیان زۆر لاوازە
ئەوانەی چاندنی ئەندامەكانیان بۆ كراوە وەك جگەر، گورچیلە، مۆخی ئێسك.....هتد
ئایا كەسێك هیچ نەخۆشی نەبێت و بەرگری لەشی باش بێت تووش دەبێت؟
زۆر ئەستەمە كەسێكی وا تووش بێت!!
ئایا پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ دەكات؟
نەخێر هەرگیز
ئایا لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگوازرێتەوە؟
نەخێر
چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟
هەوڵدە دەست لە شتی كەڕوودار مەدە، وەك نان یان میوەی كەڕوودار
ئەوانەی كاری ئاژەڵداری یان جوتیاری دەكەن، هەوڵبدەن دەست لە پاشماوەی ئاژەڵ مەدەن، یان دەستكێش لەدەست بكەن و دەستتان جوان بشۆن.
هەر شتێك كە لە زەوی كەوتبوو بۆ نموونە میوە، جوان جوان بیشۆن.
بەهیوای تەندروستییەكی باش و دوور لە هەموو نەخۆشییەك
دكتۆر جاسم محەمەد ئیبراهیم
مامۆستا لە كۆلێژی پزیشكی
راهێنراوی بۆردی هەناوی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP