نرخی نه‌وتی عیراق ئاستێكی به‌رزی تۆماركرد

ئابوری
12:49 - 2021-06-02


ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی عێراق گەیشتە بەرزترین ئاست لە 16 مانگی رابردودا و هەر بەرمیلێکی نەوتی خاوی بەسڕە (نەوتی سوک) بە  70.1  دۆلار فرۆشرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌، رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە ره‌سمی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، بەهای نەوت بۆ یەکەمجار لە 16 مانگی رابردودا گەیشتە بەرزترین ئاست بەجۆرێک هەر بەرمیلێکی نەوتی خاوی بەسڕە (نەوتی قورس) بە  66.7 دۆلار و  هەربەرمیلێکی نەوتی خاوی بەسڕە (نەوتی سوک)یش بە  70.1  دۆلار دەفرۆشرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP