یەكێتی ئەوروپا لەمانگی داهاتوەوە ساپۆرتی دیچیتاڵی دەداتە ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە

جیهان
17:55 - 2021-06-02

  یەكێتی ئەوروپا بریاریدا لە مانگی داهاتوەوە پاسپۆرتێكی تایبەت ودیجیتاڵی بەو كەسانە بدات كە ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان وەرگرتووە ئەویش لە پێناو ئاسانكاری گەشت و  سەردان ویەكتربینین  بەبێ كەرەنتینەو تێست و رێكارەكانی تر.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ پاسپۆرتە دیجیتاڵیەكە ، هەموو ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە بە دیكۆمێنتی دكتۆر یان نەخۆشخانەكان بیسەلمێنن كەكەمتر لە شەش مانگی ڕابردودا كۆرۆنایان گرتوەو و تێیان پەڕاندووەو بەرگری لەشیان بەهێزە.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەجەن ئەو ناسنامە دیجیتاڵیەو دەخرێتە نێو موبایل یان ئامێرە ئەلیكترۆنیەكانی دیكەوەو  داتای كەسەكەی تێدا تۆماردەكرێت، ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان دەكات لە فڕۆكەخانەو گەشتی وڵاتان و ئوتێل وچێشتخانەو مەلەوانگەو شوێنە گشتیەكانی دیكە. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP