بەرمیلێك نەوت 30 دۆلار زیادیكردوەو لێبڕین و دواكەوتنی مووچەش بەردەوامە

ئابوری
07:04 - 2021-06-03

نرخی نەوت تادێت بەرزدەبێتەوەو بەراورد بەساڵێك لەمەوبەر هەر بەرمیلێك زیاتر لە30 دۆلار زیادیكردوەو لەهەرێمیش هێشتا مووچە بەلێبڕینی 21%و بەدواكەوتنەوە دابەشدەكرێت و مووچەی مانگی رابردووی فەرمانبەران نزیك دەبێتەوە لە 40 رۆژ.

ئەمڕۆ 3ی 6ی 2021 لەبازاڕەكانی جیهان نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرزبونەوەو بەپێی ئاژانسی بلومبێرگیش نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتوەتە 70 دۆلار 83 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریكیش گەیشتوەتە 69 دۆلارو 29 سەنت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرو 70 دۆلار لەكاتێكدایە كە ساڵی رابردو لەمكاتەدا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنیت 40 دۆلار بووەو بەراورد بەئێستا هەر بەرمیلێك نەوت 30 دۆلار زیادیكردوە.

لەكاتێكدا نرخی نەوت بەردەوام لەبەرزبونەوەو بەهای دۆلاریش لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ هەر 100 دۆلارێك بەراورد بەساڵی رابردوو زیاتر لە 25 هەزار دینار زیادیكردوە، بەڵام لەئێستاشدا حكومەتی هەرێم مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21%ەوە دابەشدەكرێت و دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردوش فەرمانبەران لە 40 رۆژ نزیكبوەتەوەو هێشتا مووچەیان بەلێبڕینیشەوە وەرنەگرتوە. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP