نەتەوەیەكگرتوەكان.. 100 هەزار كرێكاری دیكە بەهۆی كۆرۆناوە چونەتە هێلی هەژاریەوە

جیهان
08:19 - 2021-06-03

په‌تای كۆرۆنا 100 هەزار كرێكاری دیكە لە جیهاندا دەخاتە هێڵی هەژارییەوە.

لەو  روەوە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەراپۆتی ساڵانەی خۆیدا ئاشكرایكرد، بەهۆی پەتای كۆرۆناو كەمبوونەوەی سەعاتەكانی كاركردن و نەبوونی دەرفەتی كاری نوێ،  لەماوەی 17 مانگی ڕابردوودا 100 هەزار كرێكاری دیكە چوونەتە هێڵی هەژارییەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەم دۆخەی ئێستا دروستبووە درێژە دەكێشێت و پێناچێت تا ساڵی 2023 بارودۆخەكە بۆ كرێكاران ئاسایی ببێتەو.

هاوكات سەرۆكی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی رایگەیاند، بلاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنها قەیرانێكی تەندروستی دروستنەكردووە،  بەڵكو قەیرانی مرۆیی ئابوریشی بەدەوای خۆیدا هێناوە  

دووپاتیشیكردەوە، بەبێ هەوڵی خێرا و جدی بۆ دۆزینەوەی هەلی كار و پشتگیریكردنی كەسانی هەژاری كۆمەڵگە ،رەنگە كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا  بۆ چەندین ساڵی دیكە دەردەوام بێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP