عيراق ـ 4 هه‌زارو 262 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

تەندروستی
13:44 - 2021-06-03

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌‌ۆ 3-6-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 4 هه‌زارو 262 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 4 هه‌زارو 111 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 26 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 1214هه‌زارو 367 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1129هه‌زارو 221 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 93.0%، هه‌روه‌ها 16 هه‌زارو 462 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP